ئەمریكا.. دایكێك بەهەڵە لەلایەن منداڵەكانیەوە كوژرا

چوار لە منداڵەكان ساتی تەقەكردنەكە لە ژوورێكدا بوون

پۆلیسی ئەمریكا ڕایگەیاند، ژمارەیەك منداڵ لە ویلایەتی نۆرس كارۆلاینا بەبێ مەبەست دایكی خۆیان كوشتووە پاش ئەوەی دەمانچەیەكیان لە جانتاكەیدا دۆزیوەتەوە.

ئیدارەی پۆلیسی ناوچەی كۆرنیلیۆس وتی، گابرییل ئەلیكسیس هندرسۆن (تەمەن 25 ساڵ) لەگەڵ پێنج منداڵەكەیدا لە شوقەكەیدا بوو ساتی ڕودانی تەقەكردنەكە، ئاشكراشیكرد كە لێكۆڵەران باوەڕیانوایە منداڵەكان دەمانچەكەیان لەنێو جانتاكەی هندرسۆن-دا دۆزیوەتەوە.

ئاشكراشیانكرد كە چوار لە منداڵەكان ساتی تەقەكردنەكە لە ژوورێكدا بوون، منداڵی پێنجەم-یش، كە گەورەترینیانە، لە ژوورێكی دیكەدا بووە.

لە ڕوداوەكەدا بچوكترین منداڵی خێزانەكەش بە فیشەكێك برینداربووە و، بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام برینەكەی لەسەر ژیانی مەترسیدار نەبووە.

بەڵام پۆلیس تەمەن و ناوی منداڵەكانی ئاشكرانەكردووە.

س: abc news

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
Total
0
Share