دیۆکۆڤیچ گەیشتە فاینەڵی ئوسترالیا و جەمسەرەکانی کچان یەکلاییبوونەوە

دیحکۆڤیچ و ئۆساکا و برادی گەیشتنە یاری کۆتایی ئوسترالیای کراوە

نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای کراوە بردنەوەی بەرانبەر ئاسلان کراتسێڤی ڕووسی تۆمارکرد و گەیشتە یاری کۆتایی.

دیۆکۆڤیچ دوای دوو کاتژمێر یاریکردن بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (6-4)، (6-2) بردنەوەی بەرانبەر کراتسێڤی تێنسزانی ڕووسی تۆمارکرد، بەم بردنەوەیەش گەیشتنی بە فاینەڵی پاڵەوانێتیە گەورەکە مسۆگەر کرد.

بڕیارە سبەینێ، هەینی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی و ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانی ئەنجامبدرێت، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە ڕوبەڕوی دیۆکۆڤیچ دەبنەوە.

لەسەر ئاستی کچان، هەریەک ناومی ئۆساکای ژاپۆنی و جێنیفەر برادی ئەمریکی بە بردنەوەیان لە سیرینا ویلیامز و کارلۆینا مۆکۆڤا سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی مسۆگەرکرد.

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ چاوەڕێی براوەی نێوان میدڤیدێڤ و تسیتسیپاس دەکات

لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکاندا ئۆساکا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ویلیامزی ئەفسانەی زیندووی ئەمریکی تۆمارکرد.

لەنێو پاڵەوانە سەرکەوتووەکاندا، جێنیفەر برادی ئەمریکی یەکەمجاریەتی بە یاری کۆتایی گەیشتووە، لە پێگەی 22ی ڕیزبەندی یاریزانانەوە ئەگەرێکی بەهێزی هەیە بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا نازناوەکە مسۆگەربکات.

بابەتی پێشتر

دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

بابەتی دواتر

بۆکسێنەرێکی عێراقی لە ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share