ئەمینداری حیزبی ئیسلامیی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆكی یەكێتی دەكات

ئەمینداری حیزبی ئیسلامی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی دەكات و بە درێژەپێدەری رێبازی مام جەلال ناویدەبات.

رەشید ئەلعەزاوی، ئەمینداری گشتیی حیزبی ئیسلامیی عێراق پەیامێكی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد و تیایدا هاتووە، پیرۆزبایی لە ئێوە و یەکێتی، سەرکردایەتی، کادر و جەماوەرەکەتان دەکەم بە بۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی یەکێتی.

دەشڵێت، “هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و بەخششی زیاترتان لە ئەرکە حیزبی نیشتمانییەکان و لە رێچکەی حیزبایەتیدا بۆ دەخوازم کە سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری بوو، ئێوەش لەئێستادا بەئيرادە و توانایەکی گەورەوە درێژەپێدەری ئەو رێبازەن”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداریی 600 ئەندام و میوانانی کۆنگرە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەشی دووەمی كارەكانی كۆنگرەدا بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك هەڵبژێردرایەوە.

 

بابەتی پێشتر

شاڵاوی عەلی عەسکەری: کۆنگرە هەنگاوی گەورەی لەدوا دێت

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: کارەکانی دووم رۆژی کۆنگرە بۆ لیژنەکان تەرخانکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share