پیانیچ: نازانم بۆ یاریناکەم و بێزارم

پیانیچ لەو دۆخە ڕازی نییە کە لە یانەی بەرشلۆنە تێیکەوتووە

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە، میرالیم پیانیچ هۆکاری دوورخستنەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە نازانێت و دووپاتیشیدەکاتەوە، کە بێزارە.

پیانیچ تاوەکو ئەم ساتە نازانێت بۆچی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر پشتی پێنابەستێت، تەنانەت هۆکاری دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشلۆنە نازانێت و لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاشکرا خەمباری خۆی ڕادەگەیەنێت و دووپاتیدەکاتەوە، لە هەندێک لە بڕیارەکانی کومان ڕازی نییە.

یاریزانە بۆسنیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، ” لە هەر یانەیەک یاریمکردبێت تووشی بارودۆخی هاوشێوە نەبووم، ئاسان نییە، زۆر بە قورسی قبوڵمکردووە، هیچ شتێک شک نابەم ببێتە هۆکار بۆ دوورخستنەوەم لە پێکهاتەی سەرەکی، یاخود یارینەکردنم”.

هەروەها دەڵێت، ” بەردەوامم لە کارکردن و هەوڵدان، ڕێزی ئەو بڕیارانەش دەگرم کە لەلایەن ڕاهێنەرەوە دەدرێت تەنانەت ئەگەر لەسەریشی ڕازی نەبم، دەمەوێت لەم یانەیە جێدەستم بەجێبهێڵم”.

لەم وەرزەدا میرالیم پیانیچ بە شێوەی ئاڵوگۆڕ بەرانبەر ئارسەر مێلۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد و هیوایەکی زۆری پێداهەڵواسرابوو، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر بە پاساوی خۆنەگونجاندن لە پێکهاتە سەرەکیەکاندا جێگەی ناکاتەوە.

بابەتی پێشتر

شارەزایان هۆشداری لە مەترسی خوێندنی ئۆنلاین لەسەر خوێندكاران دەدەن

بابەتی دواتر

بتكۆین لە لێواری 50 هەزار دۆلار نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share