بتكۆین لە لێواری 50 هەزار دۆلار نزیكدەبێتەوە

ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی

دراوی بتكۆین ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات دابەزینی بەڕێژەی 5.6% بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 45 هەزار و 914 دۆلار، پاش ئەوەی دوێنێ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە 49 هەزار و 714.66 دۆلار.

دراوە ئەلیكترۆنییەكە لە هەفتەیەكدا بەڕێژەی 20% بەرزبووەوە پاش ئەوەی كۆمپانیای پیشەسازی ئۆتۆمبێلی كارەبایی (تێسلا) ڕایگەیاند كە بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە بتكۆین-دا كردووە و، بەمنزیكانەش بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانی كاری پێدەكات.

پەیوەندیدار: نهێنی بەرزبوونەوەی بەهای بتكۆین و پێشبینییەكان لەبارەی ئایندەیەوە

لە ساڵی ڕابردوەوە تائێستا بەهای دراوەكە 60% زیادیكردووە و زیاتر لە 1100%ی بەدەستهێناوە پاش ئەوەی لە ئازاری ساڵی ڕابردوو كەمترین ئاستی لەساڵێكدا تۆماركرد.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share