کلینزمان دەرگای بۆ تۆتنهام کردەوە

یۆرگن کلینزمان وەرگرتنی پۆستەکەی جوزێ مۆرینیۆ ڕەتناکاتەوە

ئەفسانە و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یۆرگن کلینزمان ناڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشاندەدات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز.

لە چاوپێکەوتنێکدا کلینزمان بە تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ڕاگەیاندووە، ” هەموو شتێک لە ژیاندا ئەگەری ڕوودانی هەیە، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبمە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یاخود هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ ماوەی شەش ساڵ، یان بایرن میونشن و کۆتاییەکەی هێرتا بەرلین، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بۆمان دەردەکەوێت کێ دەبێتە ڕاهێنەری تۆتنهام”.

شەش ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی فاینەڵی “کاراباو کەپ” ئیدارەی سپێرز بە فەرمی جوزێ مۆرینیۆی لە پۆستی ڕاهێنەری یانە دوورخستەوە، هۆکارەکەشیان بۆ ئەو ئاستە خراپە گەڕاندەوە کە یانە زەبەلاحەکەی لەندەن نیشانیدەدات، بەهۆیەوە چانسی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگیان لەدەستداوە.

لەم بارەیەوە ئەفسانەی ئەڵمانیا دەڵێت، ” بڕیارەکە زۆر گەورە و قورسبوو، بەتایبەت لەم کاتەدا، پەیامی ئیدارەی تۆتنهام ئاشکرایە کە دۆخەکە باش نییە”.

یۆرگن کلینزمان، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمریکا

لە کۆتاییدا دەڵێت، ” دانیێل لیڤی سەرۆکی یانە پەتەکەی پچڕاند، لە دوو مانگی داهاتوودا دەریدەخات کێ دەبێتە ڕاهێنەری تۆتنهام، بڕیارەکەش لە دژی شێوازی مۆرینیۆ و لە بەرژەوەندی هاندەرانی یانە بوو، ئەوان لە خولی یانە پاڵەوانەکانەوە نزیکن و دوو خاڵ دوورن لە پلەی چوارەمەوە، پێویستیان بە گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگ، ئەگەر یاری کۆتایی کاراباویش ببەنەوە ناوازە دەبێت، شتێکی باشە چەند نازناوێک بچنیتەوە”.

کلینزمان وەک یاریزان نازناوی مۆندیالی 1990ی بەدەستهێناوە، ئەزموونی ڕاهێنانی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن، هەڵبژاردەی ئەمریکا و یانەی هێرتا بەرلین بەدەستهێناوە، هەندێک لە میدیاکانی بەریتانیا وەک پاڵێوراوێک بۆ جێگرتنەوەی مۆرینیۆ ناویدەبەن.

بابەتی پێشتر

بە پێنج گۆڵی دیکە ڕیکۆردێکی 40 ساڵیی تۆماردەکات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. گردبوونەوەیەك دژ بە لێبڕینی موچە و گرانی بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ کێشەى زۆرە

ڕأهێنەرەکەى مانچستەر یونایتد دەزانێت بۆ ئەوەى ژمارەى گۆڵەکانی زیاتر بن پێویستی بەوەیە راشفۆرد لەدۆخێکی باشدا بێت. بۆیە لە…
Total
0
Share