ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا بەرزبووەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی سێ ئاگری ئەمڕۆ لە لۆس ئەنجلۆس 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، “ئاگرکەوتنەوەکانی پالیسایدس و ئیتۆن و هێرست لە ئەمڕۆ هەینیدا لە لۆس ئەنجلۆس لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی سێ ئاگرکەوتنەوەی ئەمڕۆوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار کەس ئاوارەبوون، 100 هەزار باڵەخانەش لەناوچوون”.

لە سێشەممەی رابردووەوە ئاگر لە ناوچە و گەڕەکە جیاوازەکانی کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە بەتایبەتی لە دەوروبەری لۆس ئەنجلۆس.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

ئەمریکا لەبەرامبەر ئازادکردنی هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان، بەشیر نورزای سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئازادکرد. محەمەد نەعیم وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان…
Total
0
Share