شارەزایان هۆشداری لە مەترسی خوێندنی ئۆنلاین لەسەر خوێندكاران دەدەن

قەڵەوبوون لەنێو خوێندكاران بەهۆی نەچوون بۆ خوێندنگا زیادیكردووە

پزیشكانی مناڵان دەڵێن، دابڕانی درێژ لە قوتابخانە و خوێندن بە ئۆنلاین و ئەنجامنەدانی وەرزش و چالاكییەكانی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش كە پێدەچێت كاریگەری درێژمەودا لەسەر تەندروستی منداڵ دروستبكات، بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ.

های كاو، پزیشكی مناڵان و خاوەنی سەنتەری ساوس سلوپ-ی تایبەت بە پزیشكی مناڵان لە برۆكلین لە نیویۆرك وتی، زۆرێك لە مناڵانی قۆناغی سەرەتایی 9 كیلۆ تا زیاتر لە 13 كیلۆی ساڵانە زیاددەكەن.

هاوكات ویلسۆن، یاریدەدەری پزیشكی بەریتانی لە سەنتەری (Island Kids Pediatrics) لە دورگەی ستاتین لە نیویۆك وتی، پەتاكە پێدەچێت ببێتە هۆی زیادبوونی كێش لەنێو ئەو منداڵانەدا كە تەمەنیان لەنێوان شەش بۆ 12 ساڵاندایە و لە بنەڕەتدا خۆیان كێشەی زیادەی كێشیان هەیە.

ویلسۆن وتیشی، “تەنانەت ئەو منداڵانەی دەچن بۆ خوێندنگا بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنن. ئەوان هاوڕێكانیان لەدەستدەدەن. زۆرێكیان گرنگی بە بوارە ئەكادیمیەكان نادەن. لەگەڵ خەمۆكیدا زیادبوونی كێش دێتە ئاراوە. ئەوان هەست بە بێتاقەتی دەكەن، باوەڕموایە كە بۆ پشوودان خۆیان بە خواردنەوە سەرقاڵ دەكەن”.

بەپێی توێژینەوەكان چوون بۆ خوێندنگا پارێزگاری لە كێشی مناڵان و مانەوەی لەژێر كۆنتڕۆڵدا دەكات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی لەو ناوچانەن كە خاوەن داهاتی كەمن.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕشێكی پزیشكی بەڕێوەیە
تەنها بە پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە پێشوەخت دیاریدەكرێن

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، گەورەترین تاقیکردنەوەی لە بواری پزیشکی و جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت دەستپێکردووە، ئەو تاقیکردنەوەیە دەتوانێت وەک…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.…
Total
0
Share