فەرمی .. سوپەری ئیسپانیا 2023 لە سعوودیە ئەنجامدەدرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا کات و وادەی یارییەکانی جامی سوپەری ئەوروپای ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، جامی سوپەری ئیسپانیا لە مانگی کانونی دووەمی 2023 بە بەشداریکردنی چوار یانەی براوەی خولی ئیسپانیا “لالیگا” و جامی شای ئیسپانیا (ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، ڕیاڵ بیتیس، ڤالێنسیا) لە مەملەکەتی سعوودیەی عەرەبی سازدەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، خولەکە بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بە یەک یاری دەستپێدەکات و یارییەکانی نیوەی کۆتایی لە ڕۆژانی 11 و 12ی کانونی دووەم ئەنجامدەدرێن، یاریی کۆتاییش لە ڕێکەوتی 15ی کانونی دووەم لە یاریگای “مەلیک فەهدی نێودەوڵەتی” ئەنجام دەدرێت.

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی بەم جۆرە دەبن:

ڕیاڵ مەدرید – ڤالێنسیا

ڕیاڵ بیتیس – بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share