سێ گرێبەست لەبەردەست مارسیلۆی بەرازیلیدایە

سێ یانەی خولی ئیسپانیا گرێبەستیان پێشكەشی مارسیلۆ كردووە و ئەویش تا ئێستا داهاتووی خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە.

مارسیلۆ دوای 15 ساڵ ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید كرد و ڕیزەكانی جێهێشت.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت هەردوو یانەی ڕایۆڤالیكانۆ و خیتافی گرێبەستیان پێشكەش كردووە تا لەخولی ئیسپانیا بمێنێتەوە.

پێشتریش یانەی بەلەد وەلید كە لەلایەن ڕۆناڵدۆی بەرازیلیەوە خاوەندارێتی دەكرێت، بەهەمان شێوە پەیوەندیان بە مارسیلۆوە كردووە تا بەرەو یانەكە بیگوازنەوە.

مارسیلۆ لە ئاهەنگی ماڵئاواییەكەدا وتی: “تائێستا هیچ یانەیەكم دیاریی نەكردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەڕیزەكانییەوە بكەم.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ چی ڕووده‌دات؟ سۆڵشایه‌ر زۆربه‌ی جار له‌ گواردیۆلا ده‌باته‌وه‌

له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر…
Total
0
Share