بتكۆین.. بەرزبوونەوەی نرخ و قۆناغێكی نوێ

بەهای دراوەكە ئەمڕۆ لە 50 هەزار دۆلار نزیكبووەوە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دراوی بتكۆین دەستكەوتی چاوەڕوان نەكراوی چنیوەتەوە كە گەیشتووەتە 61% و، نرخەكەی لە نێوان 45-46 هەزار دۆلاردا ماوەتەوە، وەبەرهێنانی كۆمپانیای تێسلای تایبەت بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان تیایدا، وایكرد بازاڕەكان، بەتایبەت بازاڕی ئاسیا بە قۆناغێكی نوێی وەبەرهێنان لە دراوەكەدا دایبنێت.

دراوەكە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد بە بەرزبوونەوە بۆ سەروو 48 هەزار دۆلار، بەر لەوەی جارێكی دیكە داببەزێتەوە بۆ ئاستی 45 هەزار دۆلار، پاش ئەوەی كۆمپانیای تێسلا ئاشكرایكرد كە لە بەهای 1.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە دراوە ژمارەییەكەدا كردووە.

ڕاگەیاندنی وەبەرهێنان لەلایەن كۆمپانیاكەوە، پاش نزیكەی 10 ڕۆژ دێت بەسەر بڵاوكردنەوەی هاشتاگی بتكۆین لە ئەژماری ئیلۆن مەسك، خاوەنی كۆمپانیاكە و دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان لە تویتەردا، هەروەك كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، پارەدان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلەكانی لەڕێی بتكۆین-ەوە قبوڵ دەكات، لەماوەی داهاتوودا، ئەمەش نرخ و كێبڕكێی لە بازاڕی دراوەكەدا دروستكرد.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن كە بەهای بازاڕی دراوی بتكۆین بەرزبووەتەوە بۆ ئاستی 895 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا 78%ی یان پارێزگاری لێدەكرێت یان لەدەستچووە، هەروەك نزیكەی چوار ملیۆن بتكۆین بەردەستە بۆ وەبەرهێنان.

لە تشرینی دووەمی ڕابردوو سندوقەكانی وەبەرهێنان پێشبینی ئەوەی كردبوو بەهای بتكۆین بۆ سەروو 100 هەزار دۆلار لە ساڵی 2021دا بەرزببێتەوە.

قۆناغێكی نوێ

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری تۆماس هایز، لە سندوقی (گریت هیڵ كاپیتاڵ) وتی، كاتێك دەوڵەمەندترین كەسی جیهان بڕیار لە وەبەرهێنان لە بتكۆین-دا دەدات و، ئەو زانیارییانەش لە بودجەی گشتی كۆمپانیاكەیدا جێگیردەكات، ئەمە واتە پێویستە لەسەر هەمووان وەك دامەزراوە دارایی و تاكەكانیش چاو بە بتكۆین-دا بخشێننەوە، ئەو وەك پێشتر نەماوەتەوە.

میچ ستیفز، شیكار لە سندوقی (ئاڕ بی سی)ی وەبەرهێنان پێشبینی دەكات كۆمپانیای ئەپڵ-یش بچێتە هێڵی وەبەرهێنان لە بتكۆین-دا.

هەروەك گراهام تاناكا، لە سندوقی (كاپیتاڵ مانجمێنت) ئاماژە بەوەدەكات كە جوڵەكانی ئەمدواییە تێسلا، وادەكات دراوە ئەلیكترۆنییەكان ببنە كارێكی بنەڕەتی بۆ وەبەرهێنانە درێژمەوداكان هاوشانی دۆلار و زێڕ.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

عێراق.. پێنج زیندانیی بە تۆمەتی تیرۆر لەسێدارە دران

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
22
Share