زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی نرخەکەی کاریگەریی نییە.

سەرمەند عومەر، خاوەنی زەرەنگەری سەرمەند بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،”بەگشتی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەرچەندە چەند جارێک کەمێک بەرزبووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتەوە ئاستی ڕابردوو، ئەمەش پەیوەندی بە بانکی ناوەندی ئەمریکاوە هەیە لەڕێگەی زیادکردنی سوودەکانییەوە دەیەوێت تەحەکومی پێوەبکات”.

باسیلەوەشکرد،”بە ئەزموونی ئیشی خۆمان لەوە دڵنیاین، ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ زۆر ناخایەنێت و بەرزدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی زێڕ جێگرەوەی نییە”.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی زێڕ لەسەر بازاڕی زێڕ لە هەرێمی کوردستان وتی،”هێندەی دابەشکردنی مووچە کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمە هەیە، بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زێڕ کاریگەری نییە، کەسێک کە بیەوێت زێڕ بکرێت کە مووچەی وەرنەگرتبێت زێڕ بەرز بێت یان نزم کاریگەری لەسەری نییە چوونکە خۆی هەر ناتوانێت بیکڕێت”.

بابەتی پێشتر

بۆسكێتس لە بەرشلۆنە دەڕوات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share