شایستە داراییەكانی سێ مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرجكرا

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى ‏وانه‌بێژى بۆ سێ مانگ ده‌ربڕی. ‏

وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ڕەزامەندی درا لەسەر ‏خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی ‏‏(6،5،4)ی ساڵی 2021، بە یەک بڕ بۆ هەرسێ مانگ”.‏

خەرجكردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم بۆ ‏دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم گرفتی نەختینەی بۆ دروستبوو و بە نزیكەی ‏یەك مانگ مووچەی تەواوی وەزارەت و توێژەكانی دابەشكرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share