بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە نێوان کۆماری جیبوتی ئەفریقی و وڵاتی یەمەن هەشت کۆچبەر خنکاون و 12 کۆچبەری دیکە چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز قاچاخچییەکانی ئەو بەلەمەی کۆچبەران بە زەبری هێز کۆچبەرانیان خستووەتە ناو بەلەمەکەوە لە کاتێکدا ئەوان دڵنیابوون کە بەلەمەکە ناتوانێت ڕێگەکە تەواو بکات. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە سەرەڕای خنکانی هەشت کۆچبەر و بێسەروشوێن بوونی 12 کۆچبەر 14 کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون لە مردن. ئەو کۆچبەرانە بڕیار بووە بگەنە وڵاتی یەمەن و لەوێشەوە بە نایاسایی بگەنە وڵاتی سعودییە. بەهۆی کێشە و ناکۆکی سیاسیی و خراپی دۆخی ئابورییەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەوڵدەدەن یان لەڕێگەی دەریایی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا یان بگەنە وڵاتە دەوڵەمەندە عەرەبییەکان.
|
بابەتی پەیوەندیدار
فەرەنسا.. قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی مانگێك ڕاگەیەندرا
فەرەنسا قەدەغەی هاتوچۆی شەوانەی بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە پەتای كۆرۆنا-وە هەیە. ئیمانوێل ماكرۆن،…
14/10/2020
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی سلێمانی هەژاند
بەپێی ئەو زانیارییانەی وێبسایت و ناوەندەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە بڵاویان کردووەتەوە و وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکان باسی دەکەن بەرەبەیانی…
10/11/2020
ڕێگا بە هاوردەكردنی تەماتە دەدرێت بۆ ناوخۆی هەرێم
بە نوسراوێك كە واژووی وەزیری كشتوكاڵی لەسەرە، بڕیاردراوە لە سبەی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم-ەوە ڕێگا بدرێت بە هاوردەكردنی…
14/10/2020
تورکیا پێش هەڵگیرسانی شەڕی قەرەباغ ناوی چەکدارە سورییەکانی نوسیووە
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، تورکیا پێش ئەوەی شەڕی قەرەباغ دروستبێت ناوی چەکدارە ئیسلامییەکانی نوسیوە بۆ شەڕەکە و پێی…
01/11/2020