ڕێگا بە هاوردەكردنی تەماتە دەدرێت بۆ ناوخۆی هەرێم

بە نوسراوێك كە واژووی وەزیری كشتوكاڵی لەسەرە، بڕیاردراوە لە سبەی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم-ەوە ڕێگا بدرێت بە هاوردەكردنی تەماتە بۆ ناوخۆی هەرێم، هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكەی گەڕێندراوەتەوە.

لە نوسراوێكدا كە واژووی بێگەرد تالەبانی، وەزیری كشتوكاڵیی هەرێمی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم كراوە، داواكراوە لە سبەی پێنجشەممەوە ڕێگا بە هاوردە كردنی تەماتە بدرێت لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوخۆی هەرێم.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو ڕێگاپێدانە دەبێت بەپێی ڕێنماییەكانی كەرەنتینی كشتوكاڵی بێت.

هۆكارەكەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی محەمەد سەڵاح و ئیسلامەوە هاندەرێکی وێستهام یونایتد سزادرا

بابەتی دواتر

کریستیانۆ بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات؟ دەبێت پڕۆتۆکۆلی یوێفا تێپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share