بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی سلێمانی هەژاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی وێبسایت و ناوەندەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە بڵاویان کردووەتەوە و وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکان باسی دەکەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:18 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،7 هەندێک ناوچەی سلێمانی هەژاندووە.

بەپێی نەخشەی چاودێریکردنی ناوەندەکان بومەلەرزەکە 4،7 بووە بە پلەی ڕێختەر و چەقی بومەلەرزەکە لەنێوان هەردوو ناحیەی تاسڵوجە و بازیان لە باکووری خۆرئاوای سلێمانی بووە، کە بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەوییەوە سەرچاوەی گرتووە.

دانیشتووانی هەریەک لە سلێمانی، تاسڵوجە، بازیان، تەکیە، چەمچەماڵ، عەربەت، زەڕایەن و حاجیاوا هەستیان پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێی یەکشەممە، سێیەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی، “گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە” لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیومەکە بە…
Total
0
Share