تەندروستی چۆنە؟ بەڕێوبەری پێشووی فێراری سەردانی شوماخەری کرد

24.01.2006 Mugello, Italy, Michael Schumacher (GER), Scuderia Ferrari – Scuderia Ferrari 248 F1 Launch – www.xpb.cc, EMail: [email protected] – copy of publication required for printed pictures. Every used picture is fee-liable. © Copyright: xpb.cc

مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی فۆرمولا 1 ماوەی حەوت ساڵە بەهۆی ڕووداوەکەی چیای ئەلبەوە دووچاری ئاستەنگی تەندروستی هاتووە و تاوەکو ئێستا کەس نازانێت چی بەسەرهاتووە.

لە دیسێمبەری 2013 شومی لەگەڵ هاوسەرەکەی بە مەبەستی بەسەربردنی کاتەکانی حەوانەوە ڕوویانکردە چیای ئەلب بۆ ئەنجامدانی یاری خلیسکانی سەر بەفر، بەڵام ئەفسانەکە دووچاری ڕووداوێک هات و سەرەڕای ئەوەی پارێزەری لەسەردابوو، بەڵام بەهۆی بەردێکەوە بەسەختی برینداربوو.

جان تۆد بەڕێوەبەری پێشووی تیمی فێراری کە سەرپەرشتیاری شوماخەر بووە لە چنینەوەی حەوت نازناوی پاڵەوانی جیهان، یەکێکە لەو کەسایەتییە کەمانەی سەردانی ماڵی شومی دەکەن و لە هەواڵەکانی ئاگادارن.

تۆدی تەمەن (74) ساڵ دووشەممەی ڕابردوو سەردانی ماڵی شۆفێرە جیهانیەکەی کردووە و لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” چاوم بە شوماخەر کەوت، ئەو دەجەنگێت، ئێمە دەزانین دووچاری ڕووداوێکی قورسبووە بەهۆیەوە زەرەرمەندبووە”.

هەروەها دەڵێت، ” هاوسەرێکی بێوێنەی هەیە و منداڵەکانی لە چواردەورین، لەگەڵ سەرپەرشتیارە پزیشکییەکان، تەنها ئەوەندەمان پێدەکرێت هیوای سەلامەتی بۆ خۆیی و خێزانەکەی بخوازین، ئەوەی بە منیش دەکرێت نزیکبوونمە لێیانەوە تاوەکو سودێک بە هاوڕێکەم بگەیەنم”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆد، شوماخەر لەگەڵ خێزانەکەی لە یەکێک لە ڤێلاکانیان لە سویسرا لەسەر دەریا ژیان دەگوزەرێنێت، لەڕووی تەندروستییەوە هێشتا تواناکانی بۆ نەگەڕاورتەوە و جێگیرە، بەڵام وەک دەردەکەوێت هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیوە.

شوماخەر ئەفسانەی شۆفێرانی جیهانە و لە ژیانی وەرزشییدا (91) پێشبڕکێی بردووەتەوە و خاوەنی حەوت نازناوی پاڵەوانی جیهانە، کە تاوەکو ئێستا ڕیکۆردەکەی نەشکێنراوە، بەڵام لە داهاتوودا لویس هامیڵتنی شۆفێری بەریتانی دەتوانێت ئەم ڕیکۆردە هاوتا بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاریی لەبارەی ڕێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق

بابەتی دواتر

كاردانەوەكانی پاش واژووكردنی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share