ئەمشەو ناسناوی فۆرمولا 1 لە سعودیە یەکلاییدەبێتەوە؟

ئەمشەو یەکشەممە، لە گۆڕەپانی جەددەی نێودەوڵەتی لە سعودیە، پێشبڕکێی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی جیهان ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە ئەمشەو یەکشەممە، کاتژمێر (8:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان، پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی سعودیە لە گۆڕەپانی جەددەی نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت، تیایدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناسناوی پاڵەوانێتیی جیهانی فۆرمولا 1 یەکلاییدەبێتەوە.

لویس هامیڵتۆن، شۆفێری بەریتانی-ی تیمی مێرسیدس لە پێگەی یەکەمەوە دەستپێدەکات، پاشان ڤاڵتێری بوتاس-ی هاوتیمی، بەدوای ئەوانیشدا لە پێگەکانی سێیەم و چوارەم هەردوو شۆفێری تیمی ڕێدبول و فێراری، ماکس ڤێرشتاپن و چارل لوکلێر دەست بە پێشبڕکێکە دەکەن.

لەئێستادا ماکس ڤێرشتاپن بە کۆکردنەوەی 351 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندیی شۆفێرانی فۆرمولا 1ی گرتووە، لە پلەی دووەمدا لویس هامیڵتۆن دێت کە 343 خاڵی هەیە، بردنەوە بۆ ڤێرشتاپن بە ئەگەرێكی زۆر ناسناوەکە لەبەرژەوەندیی شۆفێرە هۆڵەندییەكە یەکلاییدەکاتەوە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەرەكانی پاڵەوانی ئەمساڵ بۆ پێشبڕكێی كۆتایی وەرز لە ئەبوزەبی دەگوازێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە دوو ڕۆژ مووچه‌ى یەك توێژ دابه‌شده‌كرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا و کرواتیا یاریی کۆتایی جامی دەیڤیز دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share