کوری تووشی پێکانێکی قورس بوو

ئەستێرەی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، ستیفان کوری تووشی پێکانێکی قورس بوو، یانەکەشی بەئەنجامی (110-88) دۆڕاندنی بەرامبەر بۆستن سێڵتیکس تۆمارکرد.

دوای ئەوەی لەخولەکی چواری چارەکی دووەم بەهۆی بەریەککەوتنێكەوە لەگەڵ مارکۆس سمارت لە قاچی چەپیدا تووشی پێکان بوو، ستیفان کوری لە نیوەی دووەمی یاریەکەدا بەشداریی نەکرد.

لەماوەی بەشداریکردنی باشترین یاریزانی (NBA)دا، تەنها سێ خاڵی تۆمارکرد، لەگەڵ یەک ڕیباوند و و دوو ئەسیست پاشان یاریگای بەجێهێشت.

ڕاهێنەری واریەرز، ستیڤ کیر ئاشکرایکردووە، کە لەلایەن ستافی پزیشکی تیمی واریەرزەوە دەستبەجێ لە جێگەی پێکانەکەیدا بە تیشکی “ئێم ئاڕ ئای” پشکنین بۆ قاچی کوری کراوە، بەئەگەرێکی بەهێزەوە لەیارییەکانی داهاتوودا لە یاریکردن دادەبڕێت.

بابەتی پێشتر

بڕیاربوو قەرزی پێبدەنەوە<BR>دوو ساڵە بڕیاری كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران جێبەجێنەكراوە

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: خوولەكانی داهاتوو سەرۆك كۆمار لە دەرەوەی ڕەزامەندیی لایەنە ‏كوردییەكان یەكلادەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share