(NBA) سەنز بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و فشاری خستووەتەسەر واریەرز

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 38ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی فینێکس سەنز بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و لە لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا نزیکبووەوە.

فینێکس سەنز لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر نیو ئۆرلیانز پیلیکانز بەئەنجامی (113-110) بردنەوەی تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا لە گۆڵدن ستەیت واریەرزی یەکەمی ڕیزبەندی نزیکبووەوە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە ئەنجامی (122-114) بردنەوەی ژمارە (20)ی ئەم وەرزەی بەرامبەر ساکرامینتۆ کینگز تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

کلیڤلاند کاڤالێرز 106-110 مێمفس گریزلیس

تۆرینتۆ ڕاپتۆرز 129-104 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

نیو یۆرک نیکس 104-94 ئیندیانا پیسەرز

بابەتی پێشتر

ئیریکسن بۆ مۆندیالی قەتەر دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی چێڵسی لە لوکاکو تووڕەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share