مستەفا كازمی هەڕەشە دەكات

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەستبەرداری بونیادنان و شكۆی دەوڵەت نابین و چاوپۆشی لە زیادەڕۆكاران ناكەین”.

ئەمشەو 8ی شوبات، لە تویتەری تایبەتی خۆی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دەستبەرداری بونیادنان و شكۆی دەوڵەت نابین و دەسكەوتی زۆرمان هەبووە”.

ئەوەشی نوسیوە، “هەڵبژاردن هەنگاوێكی نیشتمانییە و پێویستی بە هەماهەنگیی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا كە بە زمانی كوردیش بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، “بونیادنان بە زیادەڕۆییكردنە سەر پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەكان و لێدانی دامەزراوەكان و ڕێگاگرتن ناكرێت، چاوپۆشی لە زیادەڕۆكارانیش ناكەین.”

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن ئەهلی میسڕی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی مۆندیالی یانەکان

بابەتی دواتر

هێزی چەكداری لە بەغداد و دوو پارێزگای دیكەی عێراق بڵاوكرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share