هێزی چەكداری لە بەغداد و دوو پارێزگای دیكەی عێراق بڵاوكرانەوە

هێزەكانی سەرایا سەلام-ی سەربە سەدر لە بەغداد و نەجەف و كەربەلا بڵاوبوونەوە، پاش ڕاگەیاندنی مەترسی لەسەر شوێنە پیرۆزەكانی ئەو پارێزگایانە.

میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، ئەمشەو 8ی شوبات، هێزەكانی سەرایا سەلام، سەربە ڕەوتی سەدر لە هەریەك لە بەغداد و نەجەف و كەربەلا بڵاوبوونەوە.

باس لەوە دەكرێت بەشێوەیەكی هێمنانە و بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بە شەقامە سەرەكییەكانی ئەو پارێزگایانە سوڕاونەتەوە.

ئەو پێشهاتە نوێیەش پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ وتەبێژێك بەناوی موقتەدا سەدرەوە ئاشكرایكرد، “پیلان هەیە كە شوێنە پیرۆزەكانی عێراق بە ئامانج بگیرێن”.

پێش چەند كاتژمێرێك، لە تویتەری تایبەتی خۆی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دەستبەرداری بونیادنان و شكۆی دەوڵەت نابین و دەسكەوتی زۆرمان هەبووە”.

ئەوەشی نوسیوە، “هەڵبژاردن هەنگاوێكی نیشتمانییە و پێویستی بە هەماهەنگیی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە”.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا كە بە زمانی كوردیش بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، “بونیادنان بە زیادەڕۆییكردنە سەر پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەكان و لێدانی دامەزراوەكان و ڕێگاگرتن ناكرێت، چاوپۆشی لە زیادەڕۆكارانیش ناكەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی ئاشکرایکرد، پارە و یەدەگی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراوە و ناتوانرێت دەستیبەسەردابگیرێت.…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share