کەشناسی هەرێم دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و عێراق هۆشداریی خۆڵبارینی چڕ دەدات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەستەی کەشناسیی عێراقیش هۆشداریدەدات لە خۆڵبارینێکی چڕ کە هەرێمی کوردستانیش دەداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.

هەروەها دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین دەکات کە لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە دەستپێدەکات، کە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژی هەینیدا زیاتر چڕدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، ڕۆژی شەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، پلەکانی هەرما لە ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share