(ڤیدیۆ) بایرن میونشن ئەهلی میسڕی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی مۆندیالی یانەکان

بایرن میونشن بە تێپەڕاندنی ئەهلی میسڕی گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە قەتەر

ئەمشەو، دووشەممە یارییەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە نێوان یانەکانی بایرن میونشن و ئەهلی میسڕی ئەنجامدرا و باڤارییەکان براوەبوون.

لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپا ڕوبەڕوی ئەهلی پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقا بووەوە، یاری نێوان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

گۆڵی یەکەم لە خولەکی 17 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵکاری پۆڵەندی و گۆڵی دووەمیش لە تایمی دووەم لە خولەکی 86 لەلایەن هەمان یاریزانەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/cykiym

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن گەیشتنی بە یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان مسۆگەرکرد، بڕیارە لە فاینەڵی پاڵەوانێتیەکە ڕێکەوتی 11ی شوبات بەرانبەر یانەی تایگریس ئواناڵی مەکسیکی یاریبکات.

یانەی ئەهلی میسڕیش لە هەمان بەروار (11/2) یاری پلەی سێیەم و چوارەم بەرانبەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

بە ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەینی لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەك بەڕێوەدەچن. لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا چوار یاریی بەڕێوەدەچێت. كاتژمێر…
Total
0
Share