رێکخراوی CPT: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا 616 هێرشی بۆ سەر هەرێم ئەنجامداوە

سوپای تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات

رێکخراوی CPT بڵاویکردەوە، تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 616 هێرشی بۆ سەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە، لە دوو مانگی رابردوودا و دوای راگەیاندنی ئاگربەست هێندەی کاتەکانی پێشوو هێرشی ئەنجامداوە.

لە راپۆرتێکی رێکخراوی CPT دا هاتووە، زیاتر لە دوو مانگ تپەڕیوە بەسەر بانگەوازی ئاشتی رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و راگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنە، بەڵام هێرشەکانی تورکیا بەردەوام لە زیادبووندایە، بە شێوەیەک لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، لایەنی کەم 210 بۆردومان و هێرشی هێلیکۆپتەری لە هەرێم تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان رووە و پارێزگای دهۆک بوون.

ئاشکراشیکرد، تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 616 هێرشی بۆ سەر خاکی هەرێم ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە سێ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و شەشی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share