لە مەدرید ڕێوی دەرەوەی یاریگا و لە ئەڵمانیا ڕێوی ناوچەی سزا !

یوڤیچ پێی وایە لەناو ناوچەی سزادا یەکێکە لە باشترینەکان

یاریزانی سڕبی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە بە خواستن بۆ ئینتراخت فرانکفۆرت یاریدەکات، لە نوێترین چاوپێکەوتندا خۆی بە “ڕێوی ناوچەی سزا” لە قەڵەمدەدات.

هێرشبەرە سڕبیەکە ڕایدەگەیەنێت، ” من لە پێگەیەکدا نیم تاوەکو ناسناو بۆ خۆم هەڵبکۆڵم، بەڵکو کەسانی دیکە دەبێت ئەم کارە بکەن، بەڵام دەتوانم بڵێم کە من ڕێوی ناوچەی سزام و هەموو کات شوێنی گونجاو دەدۆزمەوە”.

لەبارەی گەڕانەوەی بۆ خولی ئەڵمانیا دەڵێت، ” ئامانجم یاریکردن بوو، ئەوە هۆکاری سەرەکی بوو بۆ گەڕانەوەم ڕووە و خولی ئەڵمانیا”،

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا بۆچوونی خۆی لەبارەی یارئکردن لە ڕیاڵ مەدرید نیشاندەدات و دەڵێت، ” سەرەتا قورسبوو، تەمەنم 21 ساڵە و کاتم پێویستبوو تاوەکو خۆم گونجاند، لەگەڵ باشترینەکانی جیهان ڕاهێنانم کرد، زۆر فێربووم و ئەزموونی زیاترم بەدەستهێنا، لە مەدرید باشتربووم، هەرچەندە سەرکەوتوو نەبووم، بەڵام شەرەفێکی گەورەبوو لەگەڵ باشترینەکانی جیهان ڕاهێنانم کرد، لە کۆمەڵێک بەرگریکارەوە فێربووم کە باشترینی جیهانن، ئێستاش لێرە متمانەم بەدەستهێناوەتەوە، دەگەڕێمەوە سەر ئاستی پێشووم”.

هەروەها لەبارەی نمونەکانی ژیانیەوە دەڵێت، “زۆر زۆرن، ڕۆناڵدۆ، ئیبراهیمۆڤیچ، بەڵام فالکاو لەهەمووان زیاتر سەرنجی ڕاکێشاوم، پێموابێت شێوازی یاریکردنمان هاوشێوەیە و دەمەوێت ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک ئەو سەرکەوتن بەدەستبهێنم”.

یوڤیچ بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە 32 یاری ئەنجامداوە، تەنها دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە و کۆی یاریکردنی 1014 خولەک بووە و زۆرینەی کاتەکان لە دەرەوەی یاریگا تەنها بینەرێک بوو، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ فرانکفۆرت تەنها نۆ یاری ئەنجامداوە و لە 313 خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەرکی چی بووە؟ ئیدارەی دۆرتمۆند لەبارەی ڕاهێنەری کاتییەوە بڕیاریداوە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: کارنامەکەی فەرسەت سۆفی ئەمانەتە و تەواوی دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share