ئەرکی چی بووە؟ ئیدارەی دۆرتمۆند لەبارەی ڕاهێنەری کاتییەوە بڕیاریداوە

بەرپرسانی دۆرتمۆند لە کۆتایی وەرزدا پاڵپشت بە ئەنجامەکان بڕیار لەسەر تێرزیچ دەدەن

ئیدین تێرزیچ، ڕاهێنەری کاتیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئامانجە دیاریکراوەکان بپێکێت و ئەنجامەکان بڕیار لە داهاتوو دەدەن.

دوای دوورخستنەوەی لوسیان فاڤری تەمەن 63 ساڵ، ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئیدین تێرزیچی تەمەن 38 ساڵی ئەڵمانیان وەک ڕاهێنەری کاتیی یانەکە دەستنیشانکرد، ئامانجی ئەم ڕاهێنەرە ئەوەبوو کەشتی یانەکە بە کەناری پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بگەیەنێت، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێچەوانەیە..

تێرزیچ تاوەکو ئێستا چوار بردنەوە، یەکسانبوونێک، چوار دۆڕاندنی تۆمارکردووە، کاتێک فاڤری ماڵئاواییکردووە یانە ڤیستیڤالیەکە بە جیاوازی پێنج خاڵ لەدوای بایرن میونشنی یەکەمی ڕیزبەندیەوە بووە، بەڵام لە ئێستادا کەوتوونەتە پلەی شەشەم و جیاوازیان لەگەڵ یانە باڤارییەکە بۆ 16 خاڵ فراوانبووە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەزاری سەرچاوەکانیەوە دووپاتیکردووەتەوە، تێریچ دوورناخرێتەوە، بەڵکو دەرفەتی پێدەدرێت تاوەکو کۆتایی لە ئەرکەکەی بەردەوامبێت، چونکە هەریەک لە هانز یواکیم ڤاتسکەی بەڕێوبەری جێبەجێکار و مایکڵ زۆرکی بەڕێوبەری وەرزشیی شێوازە هێرشبەرییەکەیان بەدڵ بووە.

ڕاهێنەری بوروسیا دۆرتمۆند لە کاتی ڕێنماییدان بە یاریزانانی پێکهاتەکەی

بەڕێوبەرانی یانە زەردەکە پێیانوابووە بەشێک لە هۆکاری شکستەکان بە یاریزانانەوە بەندە، کە لە هەندێک ڕوبەڕوبوونەوەدا ئاستیان لاوازبووە، یاخود کەمتەرخەم بوون.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر تێریزیچ یەکێک لە چوار پلەی سەرەتا بگرێتەوە، بەردەوامبوونی مسۆگەرە، بەپێچەوانەوە بیر لە گواستنەوەی مارکۆ ڕۆزی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ و ئێستای بوروسیا مونشنگلادباخ دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لە مەدرید ڕێوی دەرەوەی یاریگا و لە ئەڵمانیا ڕێوی ناوچەی سزا !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share