لە هالاند باشتر.. زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاودێری دەکەن

لاوێکی بەهرەداری کرواتیا سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، میدیاکان پێیان وایە چیرۆکی ئێرلینگ هالاند دووبارە دەکاتەوە.

مارین لیوبیچیچ، لاوێکی 20 ساڵی یانەی لاسک لینزی نەمساییە، لەم وەرزەدا لە کۆی سێ ڕووبەڕووبوونەوەی خولی نەمسا شەش گۆڵی تۆمار کردووە، ئەگەر هەژماری تەواوی یارییەکانی وەرزی 2022/2023 بکەین، ناوبراو توانیویەتی نۆ گۆڵ لە چوار یاریدا تۆمار بکات.

ئەو داتایانەش ناوازەن و هالاند لە سەرەتاکانیدا نەیتوانیوە تۆماری بکات، لە ڕابردوودا تەنها ئۆلیڤەر بێرهۆف، تیبۆر نیلاسی لە ساڵانی 1983 و 1990 تۆماریان کردووە.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، لیوبیچیچ پێویستی بە بەرەوپێشچوونی زیاترە لە ڕووەکانی هونەریی و ئەزموونەوە، بەڵام بەهرەکەی ئاشکرایە کە گۆڵکارێکی ناوازە و کەم وێنەی ناو بۆکسە و لە قۆستنەوەی هەلەکاندا هەڵە ناکات.

یانە گەورەکانی ئەوروپا نوێنەرەکانیان ڕاسپاردووە چاودێریی کرواتییە بەهرەدارەکە بکەن، کە بۆ لاوانی (خوار 21)ی کرواتیا لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم یاری دەکات.

بابەتی پێشتر

کاڤانی لە نێوان ئەمریکا و سعوودیە بڕیار دەدات

بابەتی دواتر

زستان نرخی نەوت دەگاتە 400 هەزار دینار؟<br>ئێستا وردەكاریی گرانبوونی نەوتی سپی دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤیچ جانتاکانی پێچاوەتەوە

لوکا یوڤیچ، لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی-دا جێگەی نابێتەوە و ماڵئاواییکردنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر کات وەستاوە. چەند…
Total
0
Share