بەرشلۆنە لەگەڵ لیڤا ڕێککەوتووە و بە ئاڵوگۆڕی کۆلیبالی ڕازییە

یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هەنگاوی گەورەی ناوە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنی کۆتایییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کە ئیدارەی بارسا و پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی “لیڤا” لەسەر گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە بارسا ئۆفەرێک بە بڕی 30-40 ملیۆن پێشکەشی یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەوروپا، لیڤاندۆڤسکی تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکەی ئەڵمانیا واژۆ کردووە، نایەوێت نوێی بکاتەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵ دەدات پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات.

لیڤاندۆڤسکی تەمەن 33 ساڵ، لەم وەرزەدا 45 یاری بۆ بایرن میونشن کردووە و 49 گۆڵی تۆمار کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی “دیاریۆ ئەی ئێس” ئاشکرای کردووە، کە بەڕێوەبەرانی بارسا سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ گواستنەوەی خالیدۆ کۆلیبالیی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی، تەنانەت ئامادەییان دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بۆندەکەی واژۆ بکەن.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی قادش

بابەتی دواتر

گەوهەرەکەی دۆرتمۆند بۆ ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ: لێرە بەردەوامم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share