نیوکاسڵی شازادە هەشتی کڕیوە و “یاریی خاوێن” ڕێگرە

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی لە سەردەمی شێخ محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعوودیەدا چەند گواستنەوەیەکی ئاست مامناوەندی ئەنجامداوە، بەهۆی یاساکانی یاریی خاوێنەوە لە توانایاندا نییە بگەن بە ئاستی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “ئەسۆشیەیتد پرێس”، ئیدارەی نیوکاسڵ و ئیدی هۆوی ڕاهێنەر لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیەوە بەهێزترین پاڵپشتی دەکرێن، بەوپێیەی خاوەندارێتی یانەکە دەوڵەمەندترینی جیهانە.

کێشەی گەورەی بەڕێوەبەرانی “ماگپایس” لەوەدایە کە ڕێسا کارپێکراوەکانی “فایەر پلەی” فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) ڕێگرە لەبەردەم گرێبەستی دیکەی گەورەدا، هەروەها سەرکەوتوو نەبوون لە گرێبەستکردن لەگەڵ سپۆنسەرە گەورەکان، کە کاریگەریی لەسەر بودجەی ساڵانە و ڕێژەی کڕین و فرۆش دروست دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتوو بوون لە کڕینی هەشت یاریزان لە نێوان مێرکاتۆی زستان و هاوینی 2021/ بۆ 2022، یاریزانەکانیش بریتین لە: نیک پۆپ (گۆڵپارێز)، سڤین بۆتمان (بەرگری)، کریس وود (هێرشبەر)، مات تارگێت (باڵی چەپ)، دان بورن (بەرگریکار)، برونۆ گیمارێش (ناوەند)، کیران تریپیێر (بەرگری)، جۆ ویڵۆک (ناوەند).

بابەتی پێشتر

نادال لە حەوت مانگی 2022دا لووتکەی گرتووە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: مۆڵەت بە 206 پڕۆژەی بواری وەبەرهێنان دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share