ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی تووشی شۆک کرد

ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو لەبارەی ڕامۆس و ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرادەکات

ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا دووپاتیدەکاتەوە، پەیوەندی نێوان ڕیاڵ مەدرید و سێرجیۆ ڕامۆس کۆتاییهاتووە و لە کۆتایی وەرزدا یاریزانەکە ماڵئاواییدەکات.

ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیسپانی، جوسێپ پێدرۆرێڵ لە ئەڵقەیەکی نوێی پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” بە شێوەیەکی تایبەت ئاشکرایکرد، کە پەیوەندی نێوان ڕامۆس و ئیدارەی ڕیاڵ کۆتاییهاتووە و بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون.

پێدرۆرێڵ دەڵێت، ” ڕامۆس لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاواییدەکات، هەموو شتێک کۆتاییهات، دەرفەتی گەڕانەوە نەما، ئەوەی پێویستە لەبارەیەوە بزانرێت وادەی ئاشکراکردنی ئەم ڕاستیەیە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ ڕامۆس پڕۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکات، لە ئێستادا بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێن، لە ناوخۆی ڕیاڵ دڵنیان کە بەرگریکارەکە دەڕوات و بە شایستەی بۆندێکی گەورەی لە یانەیەکی دیکە دەزانن تاوەکو کۆتا ساتەکانی تیادا بەڕێبکات، لە کاتێکدا مەدرید ناتوانێت خواستەکانی جێبەجێبکات”.

پێدرۆرێڵ پەیامێک ئاڕاستەی یاریزانەکە دەکات و دەڵێت، ” پێموابێت ڕامۆس هەڵەیە، پێیدەڵێم زیاتر خۆت ماندووبکە و بە لێبڕینی لەسەدا 10 بۆندەکەت نوێبکەرەوە، کە بارودۆخی دارایی یانەکە باشبوو، تۆش دەتوانیت تەواوی بڕی گرێبەستەکەت بەدەستبهێنیت”.

ئەم زانیاریانە هاوکاتن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ڕامۆس لە نێوان تایمەکانی یاری نێوان ڕیاڵ و ڤالێنسیا کە لەگەڵ میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە و ئیدواردۆ فێرناندێزی جێگری سەرۆکی یانە قسە دەکات، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیان وایە بەڕێوبەرانی مێرەنگی هەوڵیانداوە قەناعەتی پێبکەن بە گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی وەرزێک یان دووان قایلبێت و لە ڕیاڵ بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی سیاسی تورکیا داوای تەختکردنی شەنگال دەکات و سوپای عێراق دەڵێت ئارامە

بابەتی دواتر

هەولێر.. ژمارەیەك ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، نیکۆلاس تالیافیکۆ لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواکراوە. ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە…
Total
0
Share