حەلبوسی: تا بودجە پەسەند نەكرێت پەرلەمان پشوو وەرناگرێت

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە، كاركردنی پەرلەمان بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكەن.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “كاركردنی پەرلەمان بەردەوام دەبێت تا دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی دارایی 2021.”

وتەكانی حەلبوسی، جەختكردنەوەن لەوەی پەرلەمان پشوو وەرناگرێت تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند نەكات.

پێشتر پەرلەمانی عێراق، وەرزی یاسادانانی یەكەمی خۆی لە ساڵی سێیەمی ئەم خوولەیدا بۆ ماوەی مانگێك درێژكردبووەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام ئەو ماوەیە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا كۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی زیندانیکردنی نزیکەی 100 کورد ناڕەزایەتی دەربڕی

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share