لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی زیندانیکردنی نزیکەی 100 کورد ناڕەزایەتی دەربڕی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای ئازادکردنی نزیکەی 100 کورد دەکەن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

کەسوکاری دەستگیراوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنن هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەنها یەکجار ڕێگەیانداون بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کەسە گیراوەکانیانەوە بکەن و ئیتر چارەنوسیان نادیارە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مانگی ڕابردوودا لەماوەی تەنها یەک هەفتەدا 94 کوردیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە و دەستگیرکراوان چالاکی ژینگەیی و مەدەنین.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نامەیەکدا سەبارەت بە دەستگیراوەکان دەڵێن، “بەپێی زانیاریییەکان هێزە ئەمنییەکانی ئێران 88 پیاو و 8 ژنیان دەستگیرکردووە کە هیچیان چالاکی سیاسییان نەبووە و تەنها چالاکی مەدەنی و کرێکاری و ژینگەیی بوون”.

بەپێی نامەی ڕێکخراوەکان، “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەژێر ئەشکەنجەدان و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی فشاری دەرونی و جەستەییەوە دان بە هەندێک تۆمەتدا بنێن کە ئەوان ڕۆڵیان نەبووە تێیدا”.

نامەی ڕێکخراوەکان ئاشکرایکردووە، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە کەسوکاری دەستگیرکراوەکان کردووە کە بە هیچ شێوازێک قسە بۆ میدیا جیهانییەکان و ڕێکخراوەکان نەکەن.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو كوردەی لە 10 ساڵ زیندانیكردن هەڵهات

بابەتی دواتر

حەلبوسی: تا بودجە پەسەند نەكرێت پەرلەمان پشوو وەرناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
Total
0
Share