هەولێر.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 4 كەس مردن

ئەمشەو لەسەر ڕێگای هەولێر – کەرکوک و بە دیاریكراوی لە نزیک مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕویدا.

فازڵ حاجی، بەڕوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی ڕوداوەكەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە.”

ڕوونیشیكردەوە، “روداوەکە کاتژمێر8:45 خولەكی ئەمشەو لەسەر شەقامی هەولێر- کەرکوک لە نزیک مزگەوتی رەشاد ڕویداوە و ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا یارس بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دوای ئەوەی لە بەرزەپردەکەوە هاتووەتە خوارەوە، دوورگەی ناوەندیی شەقامەكەی تێپەڕاندووە و لە سایدی بەرامبەر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێكی تری یارس-دا.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “بەهۆی ڕوداوەكەوە چوار كەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبیلەكە بوون، گیانیان لەدەستدا و زیانێکی مادیی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەكان و شەقامەكە کەوت.”

 

بابەتی پێشتر

حەلبوسی: تا بودجە پەسەند نەكرێت پەرلەمان پشوو وەرناگرێت

بابەتی دواتر

ڕۆب واڵەر، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share