سەدر لەبارەی قسەكەی پێشووی بكوژ و كوژراو لە دۆزەخن ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیرەكەی سەدر لەبارەی بەكارهێنانی دەستەواژەی بكوژ و كوژراو كە لە دۆزەخەن ڕوونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ” ئەو قسەیە پشتبەستن بووە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام”.

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تویتێكدا نووسیویەتی، “دەستەواژەی بكوژ و كوژراو كە لە دۆزەخن پشتبەستن بووە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام كە فەرموویەتی، ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێر بەرامبەر یەكتر بووەستن ئەم ئەو نەكوژێت ئەوەی دیكەیان دەیكوژێت و لەسەر ئەو بنەمایە ئەو قسەیەی لە پەیامەكەیدا كردووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی بڵاویكردەوە، “پێویستە گرژی و ئاڵۆزییەكان ڕابگیرێن چونكە بكوژ و كوژراو هەردووكیان لە دۆزەخن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی كورد دوای پەیامەكەی سەدر: هەڵبژاردن ناكرێت و دۆخێكی سەخت ڕوو لە عێراق دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كاندیدی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە ڕایدەگەیەنێت، پاشەكشەكردنی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەكان واتای ئەوە دەگەیەنێت، هەڵبژاردن…
Total
0
Share