هادی عامری: دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی دەبێت

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، “بەمزووانە دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوونی عێراق لە دۆخی چەقبەستوویی دەخرێتەڕوو”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، چێوەی هەماهەنگی شیعییەكان لە ماڵی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبوونەوە و لە لێدوانێكیدا عامری وتی، “دەرفەتی گونجاو لەبەردەم هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر و حەلبووسی و پارتی” بۆ دانوستاندن و لێكتێگەیشتن هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووە دەبێت”.

ئەمڕۆ بۆ جارێ سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا كە زیاتر لە 140 پەرلەمانتار بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share