حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغداد دەنێرێت و بەوەش پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە زیاددەكات و چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر بدات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغداد دەنێرێت و بەوەش پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەكات و پێویستی بەوەیە زیاتر لە 100 ملیار دینار زیاتر بنێرێت كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 949 ملیار دینارە ئەو كات مانگانە بۆ مووچە پێویستی بە یەك ترلیۆن و 49 ملیۆن دینار دەبێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر زیادكردنی ئەو بڕە پارەیە بدات”.

پێشتریش ماڵپەڕی “بەغداد ئەلیەوم” لە زاری سەرچاوەیەكی ناو حكومەتی عێراق بڵاویكردبووەوە كە وەزارەتی دارایی ھەرێم، مانگی رابردوو لیستی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و وردبینكردنی بۆ لیستەكە دەستیپێكردووە و بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم زیاتر لە 100ملیار دیناری پێویستە و لە ئێستادا حكومەتی عێراق كاردەكات بۆ دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو كە رەنگە حكومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایاری داهاتوو بە پلەبەرزكردنەوەكانەوە بدات.

بابەتی پێشتر

کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک بە مردوویی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ سودانی و بایدن كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share