كەركوك.. بكوژی دوو خوشكەكە دەستگیركرا

ئەو كوڕەی دوو خوشكەكەی خۆی لە كەركوك كوشت، دەستگیركرا.

لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە كەركوك ڕایگەیاند، “تیمەكانیان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە دوو خوشكی خۆی كوشتبوو.”

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، کوڕێک لە گەڕەکی ڕەحیماوا لە شاری کەرکوک، دوو خوشکی خۆی کوشت و داتر هەڵهات.

لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە كەركوك دەڵێت، “ئەمڕۆ 1ی شوبات دادوەری لێكۆڵینەوەی كەركوك دۆسیەكەی ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە كەركوك كردووە.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە دوای وەرگرتنی دۆسەكە، “لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ئەو چەكەدا كە دوو تاوانەكەی پێئەنجامدراوە.”

 

بابەتی پێشتر

بڕیارە تا دوو ڕۆژی داهاتوو پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا یەكلا ببێتەوە

بابەتی دواتر

بەفر مەترسی لەسەر نیویۆرك دروست كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share