لوقمان وەردی: راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لە زمانی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت

لوقمان وەردی دەڵێت، “راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لە زمانی تەشھیر و جنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت”.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی راسپاردەوە دەڵێت، “مستەوای راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لەڕووی ئوسوڵ و ئەتەکێت و كارگێری و دەوڵەتداری ھێندە نزمە، لە زمانی تەشھیر و جنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت”.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نووسیویەتی، “بەداخەوە دەرکەوت ئاستی نووسینی مەکتەبی سەرۆکی حکومەتیش لە ئاستی قسەکانی وتەبێژەکەیەتی، کە رەچاوی ھیچ عورفێکی دەوڵەتداری و کارگێڕی و ریزبەندیی پلەی وەزیفی ناکات کە بەرامبەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسەدەکات کە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە”.

راشیگەیاندووە، “دواجار ئەم راگەیەندراوە بە نەفەسێکی ھێندە کورت نووسراوە، ئەو راستییە تۆختر دەکاتەوە کە ئاسان نییە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و ھاوکارانی وەک یەک تیم کاربکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی سزادانی مامۆستایان دەدرێت، نووسراوێك بۆ حكومەت دەنێردرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچوو و یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share