لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر “وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو” لەناو مۆبایلەکەیدا هەبووە و بەوانە هەڕەشەی لە ژنان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو تۆمەتبارە هەڕەشەی لە ژنان و کچان کردوو بەو ڤیدیۆ و وێنانە کە ئەگەر ئامادەنەبن بۆ داواکارییەکانی بڵاویدەکاتەوە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ئ .ع .خ)ـە، تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share