ئەوقافی سلێمانی: ئەو ڕەخنانەی لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی سلێمانی وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان گیراوە و ڕایگەیاندووە، ئەو ڕەخنانە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیئ گشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور بۆ چارەسەری گرفتەکانی مزگەوتەکان لە ڕووی ئیدارییەوە هەندێک پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان”.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ڕەخنانە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی.

ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، خاتوو جیلان بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم.

جەختیکردووەتەوە، ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە تەنها کاری ئیداری ناو فەرمانگە ئەکات.

بابەتی پێشتر

ئالکاراز کراوەی ئەمریکا و لووتکەی جیهانی گرت

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگیلسمان پێش یارییەكەی بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share