بەفر مەترسی لەسەر نیویۆرك دروست كردووە

بەفربارینی بەردەوام، مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان لە شاری نیویۆرك دروست كردووە، هۆشداری دەدرێت لە “گەردەلولی بەفرین”.

بەگوێرەی پێگەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، كەشناسان ڕایانگەیاندووە، گەردەلولێكی بەهێزی زستانە ڕەنگە پێیەك بەفر لەگەڵ خۆیدا بۆ شاری نیویۆرك بهێنێت.

هەرچەندە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات لە شارەكە نزیكەی 20 سانتیمەتر بەفر باری بوو، بەڵام كەشناسەكان پێشبینی ئەوەیان كردووە، تا بەیانیی سبەی سێشەممە دوو پێ بەفر ببارێت، گەورەترین گەردەلولی بەفری لە شارەكە بدات، بەجۆرێك لە مێژووی نیویۆركدا نەبوبێت.

بێڵ دی بلاسیۆ، شارەداری نیویۆرك ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئەو بەفربارینە چڕەوە ڕۆژی سێشەممە بارودۆخێكی مەترسیدار دێتە ئاراوە، خوێندن لە چوارشەممە ڕادەگیرێت و پرۆسەی كوتانی هاوڵاتییانی شارەكە لەم چەند ڕۆژەدا كێشەی بۆ دروست دەبێت”.

شارەداری نیویۆرك داواشی لە هاوڵاتییان كردووە، تا دەتوانن هەوڵبدەن نەچنە دەرەوە و لەماڵەكانیان بمێننەوە.

نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووە، پرسی داخستنی میترۆكانی شارەكە تاووتوێكراوە، بەڵام تا ئێستا نەبووەتە بڕیار و دەسەڵاتدارانی نیویۆرك نایانەوێت بەهۆی بڕیارەكانیانەوە خەڵكانێك گیر بخۆن و نەتوانن بچنەوە ماڵەكانیان.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. بكوژی دوو خوشكەكە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

حكومەت قایل بوو بە كاراكردنی خزمەتگوزارییەكانی 4Gی ئاسیاسێڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share