بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 28 ی کانوونی دووەم، لەکاتی کاری پاکسازیکردندا کارمەند ( کامەران ئەنوەر کەریم ) لە دایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتوی تەکییەی کاکەمەند لە قەزای چەمچەماڵ، کارمەندی تیمی ( CMAT 115 ) لە ڕێکخراوی ( MAG ) لە گێڵگە مینی شیوی لالۆمەڕی – G4 لە گوندی وڵیاوای سەر بە ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی لەکاتی پرۆسەی پاکسازی میندا لەو کێلگە مینە بەھۆی مینێکی دژە کەسی کڵپەداری ( VS50 ) بریندار بوو لەدوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ چارەسەری پیویستی لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بۆ ئەنجامدراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە .
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین داوا لە ھاوڵاتییان دەکات، لەبەر مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر شوێنێک کە مەترسی مین و تەقەمەنی لێ بکرێت و لە ئەگەری بوونی ھەر مین و تەقەمەنییەک بەزووترین کات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی مینی لێ ئاگادار بکەنەوە.