تۆماس توخێل لە دووەم ڕاهێنانەوە یاریزانانی چێڵسی سەرسامکردووە

توخێل لە دووەم یەکەی ڕاهێنانەکانەوە بە تۆپی بچوک یاریزانانی چێڵسی ڕاهێناوە !

ڕاهێنەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، تۆماس توخێل یاریزانانی یانە ئینگلیزیەکەی بە شێوازی نوێی ڕاهێنان سەرسامکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، لە یەکەم یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی بلوزی لەندەن، توخێل گۆڕانکاری گەورەی نەکردووە و بەشێوازی پێشووی فرانک لامپارد بەردەوامی بە ڕاهێنانەکانداوە، بەڵام لە ڕاهێنانی دووەمەوە هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لە دووەم یەکەی مەشقوڕاهێنان توخێل یاریزانانی ناچارکردووە بە تۆپی بچوک یاری بکەن، ئەوەش لە پێناو بەهێزکردنی توانا دەروونیەکانیان هەروەها سەرنجدانی باشتر لە کاتێکدا گواستنەوە بە تۆپەوە دەکەن.

ڕاهێنەری نوێ بۆ ماوەیەک لەسەر بەکارهێنانی تۆپی بچوک بەردەوامبووە، پاشان تۆپی ئاسایی گەڕاندووەتەوە و جیاوازییەکی زۆر بە یاریزانانەوە دەرکەوتووە.

توخێل بە شێوازی نوێی ڕاهێنان یاریزانانی چێڵسی سەرسامکردووە

لەلایەکی دیکەوە پیتەر چێکی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی ڕاسپاردووە بەهێزەوە ڕاهێنان بە ئیدواردۆ مێندی و کیپا ئاریزابالاگا بکات، ڕاهێنەرەکەش لە ڕێگەی چەند ئامێرێکی تایبەتەوە گۆڵپارێزانی ماندووکردووە.

بەدەر لە شێوازی مەشقەکان، لە ڕووە تاکتیکیەکانەوە یاریزانان بە بیرۆکە و شێوازەکانی سەرسامبوون، بەشێوەیەک چووەتە ناو وردەکارییەکانەوە کە یاریزانان هەست بە جیاوازی بکەن لەچاو سەردەمەکانی پێشوو بە سەردەمی مۆرینیۆ و ئەوانی دیکەوە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ لەگەڵ یاریزانێکی پلە دوو ڕێککەوتنی کردووە و ئەمڕۆ بۆندەکەی ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share