وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیادكردووە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرزی گەشتیاری و نزیكبوونەوەی جەژن گەشتەكانی فڕۆكەخانە زیادیانكردووە و دەشڵێت، ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ دەكرێن.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی جیهان هەیە و، بەهۆی وەرزی گەشتیارییەوە گەشتی هێڵەكان بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەوە وردە وردە زیادیكردووە.

وتیشی، “هەروەها بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژن لۆدێكی زۆر لەسەر هێڵەكان هەیە بۆ سەفەركردن”.

تاهیر عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی گەشتەكاندا خەڵك ڕێنماییە تەندروستییەكان پەیڕەو دەكات و، فڕۆكەخانەش ڕێنماییە بڕیاردراوەكان وەك خۆی جێبەجێ دەكات.

ڕونیشیكردەوە، هەموو كەسێك پێویستە بەر لە سەفەركردن پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بكات.

لای خۆیەوە ئەحمەد قوبلای، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سمایل هۆڵیدەی بۆ گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەگەڵ كەمبوونەوەی ڕێگرییەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ژمارەی گەشتەكان لە سلێمانییەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە ڕوویان لە زیادبوون كردووە.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا چەندین گروپی گەشتیاری بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دەوروبەر بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕاگەیەنرا، بەڵام بەهۆی زۆری گەشتیارەوە بەشێكی زۆری گروپەكان پڕكراونەتەوە و جێگا نەماون”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی كورد دوای پەیامەكەی سەدر: هەڵبژاردن ناكرێت و دۆخێكی سەخت ڕوو لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: توشبوون بە كۆرۆنا و داخڵبوون لە نەخۆشخانە دووهێندە و زیاتر بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share