عێراق و توركیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دوا بڕیاردەدەن

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا بڵاودەكاتەوە جەختدەكاتەوە لەگەڵ تورکیا جەختیان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەسەردانەكەیدا بۆ توركیا لەگەڵ وەزیری وزەی توركیا كۆبووەتەوە و هەردوولا جەختیان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چارەسەركردنی كەمكوڕییەكانی هێڵی گواستنەوەی نەوت كراوە و بڕیاردراوە لە داهاتوودا لیژنەی ئابوریی هاوبەشی عێراق و توركیا نۆیەمین كۆبوونەوەی خۆیان لە بەغداد ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share