نرخی سوتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان دابەزێندرایەوە

بڕیاری بەرزكردنەوەكە ناڕەزایەتی لێكەوتەوە

دوای ئەوەی بڕیارەكەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا تایبەت بە بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و شۆفێرانی لێكەوتەوە، بڕیارەكە هەڵوەشێندرایەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، بڕیارەکە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی خۆسەر بە نووسراوێک بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و نرخی سووتەمەنی وەک خۆی لێکردەوە.

زیادکردنەکان بەمشێوەیە بوون:

نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر لە 210 لیرەی سوریەوە بۆ 410 لیرە

بەنزینی مومتاز لە 1350 لیرەوە بۆ 1950 لیرە

بوتڵێک غاز لە 3000 لیرەوە بۆ 8000 لیرە

غازی بازرگانی لە 5000 لیرەوە بۆ 15000 لیرە

نەوتی ماڵان لە 75 لیرەوە بۆ 250 لیرە

گازی شل لە 125 لیرەوە بۆ 300 لیرە بۆ هەر لیترێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share