بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر شاری ئیزمیری لە باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای توركیا هەژاند.
فەرمانگەی كارەسات و بەهاناوەچوونی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕایگەیاند، بومەلەرزەكە كاتژمێر 08:46 بە كاتی ناوخۆ و 05:46 بە كاتی گرێنچ ڕویداوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەكە بومەلەرزەكە لە قوڵایی 20.69 كیلۆمەتری ژێر زەوی بووە.
ئاشكراشیكرد، بەدوای بومەلەرزەكە، پاش خولەكێك لەرزینێكی دیكە بە گوڕی 4.8 پلە و لە قوڵایی 7 كیلۆمەتردا ڕویداوە.
تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەكان بڵاونەكراوەتەوە.
س: ئەنادۆڵو