چەند توێژەرێک: لەدوای کاتژمێر 5:00ی ئێوارە نان مەخۆن

توێژەرانی زانکۆی کەتەلۆنیا و زانکۆی کۆڵۆمبیا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە رووی تەندروستیی میتابۆلیکەوە، خواردنی لانیکەم 45%ی کالۆری رۆژانە لە دوای کاتژمێر 5:00ی ئێوارە رێگری لە توانای جەستە دەکات بۆ رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.

دکتۆر دیانا دیاز ریزۆلۆ، یەکێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکەیە و دەڵێت، “توانای جەستە بۆ میتابۆلیزەکردنی گلوکۆز لە شەودا سنووردارە، چونکە دەردانی ئەنسۆلین کەمدەبێتەوە.”

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی دوای کاتژمێر 5:00ی ئێواران بڕێکی زۆرتر لە خۆراکیان خواردوە، ئاستی گلوکۆزیان بەرزتر بووە، هەر بۆیە لە ناوچەیەکی مەترسیداردا بوون کە ئاستی شەکری خوێنیان تێکچووە.

ئەمە جگە لەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام تەندروستکاران باس لەوە دەکەن، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان داببەزێنن، پێویستە دووربکەونەوە لە خواردنی خۆراک لە ئێوارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردنی مووچە تەنها لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share