چوار ژنە چالاكوان لە ئەفغانستان كوژران

شەقامێكی كابول – وێنە، AFP

چوار ژن كە بەنیازبوون ئەفغانستان بەجێبهێڵن، كوژران.

قاری سەید خوستی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەو چوار ژنە لە شاری مەزار شەریف كوژراون، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن كە چوار ژنەكە چالاكوان بوون و بەنیازی بەجێهێشتنی ئەفغانستان بوون.

بەپێی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە دانیان بە كوشتنی چوار ژنەكەدا ناوە و ڕایانگەیاندووە كە ژنەكانیان بانگكردووە بۆ ماڵێك و لەوێ كوشتوویانن، بەبێ ئەوەی هۆكار و پاڵنەری تاوانەكە ئاشكرابكات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، یەكێك لەو چوار ژنە داكۆكیكاری مافەكانی ژنان بووە و هەر چوار قوربانییەكە هاوڕێ بوون و دەیانویست لەڕێگەی فڕۆكەخانەی مەزار شەریفەوە بچنە دەرەوەی ئەفغانستان.

دوای دەسەڵات گرتنەدەست لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، ڕەوشی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ و مافی ژنان لەو وڵاتە خراپبوون و چەندین چالاكوان و هونەرمەند و وەرزشكار لە ترسی ژیانیان لەو وڵاتە هەڵاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر، لەسەر کوشتنی گەنجێک لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە خەڵکی ویلایەتەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان…
Total
0
Share